٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان دەکات.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی پەیامێکی بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە و نووسیویەتی "لە خودای مەزن نزاکارم کە هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سەقامگیریی بۆ هەرێمی کوردستان و جیهان بە گشتی و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری لێبوردەیی و ئاشتەوایی."

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. لە خوای مەزن نزاکارم کە نوێژ و ڕۆژوو و عیبادەتی هەمووان قبوڵ بکات و هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سەقامگیریی بۆ هەرێمی کوردستان و جیهان بە گشتی و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری لێبوردەیی و ئاشتەوایی .

 

مەسرور بارزانی 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار