هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاری کرد

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاری کرد.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لێژنەی بینینی مانگ چاودێری مانگیان کردووە و مانگیان بینیوە.
ڕاشیگەیاند: بەپێی بەڵگە شەرعییەکان و بینینی مانگ لەلایەن لێژنەکەوە سبەی شەممە وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرا.




