سەرۆکی هەرێمى كوردستان جەژنی ئەکیتۆ پیرۆز ده‌كات

جەژنی سەری ساڵی نوێی ئاشووریی بابلى 6772 (ئەکیتۆ)، به گه‌رمى لە خوشک و برایانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عیراق و له هه‌ر كوێى جیهان بن پیرۆز دەکەم. هیواى جه‌ژنێكى خۆش و ئارامیان بۆ ده‌خوازم.
له‌م جه‌ژنه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى کوردستان وه‌ك هەمیشە به زێد و نیشتمانی پێکەوەژیان، یه‌كترقبووڵكردن و لێبوردەییی ئایینی و نەتەوەیی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزگارى له كولتوورى فره‌یى و ته‌بایى له كوردستان ده‌كه‌ین.
جەژنی ئەکیتۆ لە هه‌مووان پیرۆز بێت، هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه و جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوومان ئارامى و ئاشتى له‌گه‌ڵ خۆیاندا بهێنن و له دۆخى باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه. هه‌موو ساڵێك به خۆشى و خواى مه‌زن هه‌موو لایه‌ك بپارێزێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
31/3/2022




