نێچیرڤان بارزانى نامه‌یه‌كى له سه‌رۆك بایدنه‌وه پێده‌گات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/3/30 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌یه‌كى له به‌ڕێز جۆ بایدن سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشت.
له نامه‌كه‌یدا سه‌رۆك بایدن جه‌ختى كردووته‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هاوبه‌شێكى گرنگى ئه‌مه‌ریكایه و پابه‌ندیى به‌رده‌وام و دوورمه‌وداى وڵاته‌كه‌ى به ئارامى و سه‌قامگیریى عیراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ده‌ربڕیوه.
سه‌رۆك بایدن هه‌روه‌ها هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێرى سه‌ركۆنه كردووه و ستایشى خۆى بۆ هه‌ماهه‌نگیى پته‌و و دوورودرێژى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكا نیشان داوه، هه‌روه‌ها پابه‌ندیى ئه‌مه‌ریكاى به به‌رده‌وامیى پشتگیریى هێزه ئه‌منییه‌كانى عیراق و پێشمه‌رگه، دووپات كردووه‌ته‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى نامه‌كه‌یدا سه‌رۆك بایدن جه‌ختى له‌وه كردووته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا هەرێمی کوردستانێکی ئارام، سەقامگیر و گەشاوە وەک بەشێکی سەرەکی بۆ عیراقێکی سەقامگیر و گەشاوە ده‌بینێت.
سه‌رۆك بایدن هه‌روه‌ها جه‌ژنى نه‌ورۆزى له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان پیرۆز كردووه.




