سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا كرد

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/3/30 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ماتی‌و توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عیراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێز باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا نامه‌یه‌كى سه‌رۆك جۆ بایدن سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى گه‌یانده سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كه تیایدا جه‌خت له پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته‌وه.
هه‌ردوولا دۆخى سیاسیى عیراق، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى و كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پێشنبینییهكانیان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسی‌یان له وڵات تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیى هه‌بوونى سیسمێكى حوكمڕانیى ته‌ندروست له عیراق له‌سه‌ر بنه‌ماى متمانه و هاوبه‌شیى ڕاسته‌قینه و پابه‌ندیى به ده‌ستوور و بنهماكانییهوه كه ته‌نیا ڕیگه‌یه بۆ ئارامى و سه‌قامگیرى و جه‌ختیان له گرنگیى بنیاتنانى متمانه و لێكگه‌یشتنى هاوبه‌شى نێوان لایه‌نه عیراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه.
گفتوگۆى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان، گرنگیى یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا و كارى پێكه‌وه‌یى له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان، گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه، شه‌ڕ و دۆخى ئۆكراینا و كاریگه‌رییه‌كانى و وتووێژى ڤیه‌ننا له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه به‌ڕێز كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق




