نێچیرڤان بارزانى و شێخ جه‌مال ئه‌لزارى دۆخى عیراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/3/29 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، ئه‌میندارى گشتیى پرۆژه‌ى نیشتمانیى عیراقى كرد.
له دیدارێكدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عیراق و هه‌وڵ و ئه‌نجامه‌كانى به‌ڕێوه‌چوونى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و ده‌ستنیشانكردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى حكوومه‌تى فیدرالیى عیراقیان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگى و پێویستیى گه‌یشتنى هێز و پێكهاته عیراقییه‌كان بۆ ڕه‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى نیشتمانى و لێكگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌رى و تێپه‌ڕاندنى قۆناغه‌كه و ته‌حه‌دییه‌كانى ئێستا و داهاتووى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات كرده‌وه.




