٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.بێوار خنسی: هەرێم ڕۆڵێکی سەرەکیی لە دابینکردن و پاراستنی وزەدا هەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، بەشداریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە گرنگیی زۆری هەیە و ئەوە دەگەیەنێت کە هەرێم ڕۆڵێکی سەرەکیی لە دابینکردن و پاراستنی وزەدا هەیە، بۆیە ئەگەر وزەی هەرێم بە پیشەسازی بکرێت ئەوکات داهاتی هەرێم زۆر زیاتر دەبێت و پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ وڵاتان فراوانتر دەبن و سوودی بۆ عێراقیش دەبێت.

ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دکتۆر بێوار خنسی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ ئیمارات و بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە دوێنێ و ئەمڕۆ بەڕێوە چوو، گرنگیی زۆری هەیە بۆ هەرێمی کوردستان و نیشان دەدات کە هەرێمی کوردستان ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی سەرچاوەی وزە و بەکارهێنانی وزە و ئەوەش بۆ ئەوەیە کە پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتان باش بێت و ئابووریشی پێش بکەوێت، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە حکوومەتی هەرێم گرنگیی زۆری بە کەڕتی نەوت داوە و سەرۆکی حکوومەت بۆ هەمووانی دیار کرد پێشکەوتنی هەرێم پێشکەوتنی عێراقیشە و هەر بەرهەمێک پەیدا بێت بۆ هەرێم، بۆ عێراقیش دەبێت و هاوکاریی وڵاتانیش دەکرێت کە پێویستیان بە نەوت و غاز هەیە.''

دکتۆر بێوار خنسی گوتیشی: ''سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد، ئەو غاز و نەوتەی ئێمە هەمانە بەپێی قەبارەی خۆی بەشدار دەبین لە دابینکردنی غاز و نەوت بۆ وڵاتانی دەوروبەر کە بۆ وڵاتانی ئەورووپا دەڕوات.''

خنسی باسی لەوەش کرد: ''هەرێمی کوردستان ئەگەر هاوکاریی باش بکرێت بۆ بەپیشەسازیکردنی کەرتی وزە دەتوانین داهاتی خۆمان زۆر زیاد بکەین و بەرهەمەکانی نەوت نەک تەنیا بۆ هەرێم، بۆ هەموو عێراقیش دابین بکەین و پەیوەندیی وڵاتانیش کە وزە بەکار دەهێنن باشتر دەبێت لەگەڵ هەرێم و عێراقیش.''

 

بڵند ئیبراهیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار