''ئەمەریکا بۆ ساڵی داهاتوو پارە بۆ پێشمەرگە دابین دەکات"
__2022_03_29_h15m50s7__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ئەمەریکا پێشنیازی دابینکردنی بودجەی بۆ پێشمەرگە کردووە و ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت، دابینکردنی بودجە لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ پێشمەرگە دەبێتە هۆی بەهێزیی پێشمەرگە.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا پرۆژەپێشنیازی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ی پەسەند کرد و و تێیدا داوای کردووە ٥٤١ ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاریی هێزە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگە تەرخان بکرێت.
لەم بارەشەوە، لیوا قارەمان شێخ کەمال، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ڕابردوودا و ئێستاش ئەمەریکا بەردەوامە لە پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بەتایبەتی دابینکردنی مووچە بۆ ژمارەیەک لیوای پێشمەرگە".
لیوا قارەمان شێخ کەمال ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ڕاستە بۆ ساڵی ئایندەش ئەمەریکا بڕیاری دابینکردنی بودجەی بۆ پێشمەرگە دەرکردووە، بەڵام نازانین بۆ ساڵی دابێت قەبارەی هاوکاریی ئەمەریکا چەندە، بەڵام لە چوارچێوەی ئەو هاوکارییەی عێراقدا هاوکاریی پێشمەرگەی تێدایە".
قائید میرۆ




