٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەست بە ڕووخانی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- کارگێری ڕێکخستنی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، بەھۆی ئەوەی بەردەوام ھێرشی سەر بارەگامان دەکرێت و دیموکراسی بوونی نیە لە بەغدا، بارەگای خۆمان ڕووخاند و بەو شێوەیە بە جێیدێڵین بۆ ئەوەی ھاووڵاتی بزانێت دیموکراسی لە عێراق چۆنە.

ئیسماعیل سایەمیر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دەست بە ڕووخانی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێت بە فەرمانی سەرووی خۆمان، چونکە ھیچ دیموکراسیەک لە عێراق بوونی نیە و ئەمە بەو شێوەیە بەجێدێڵن بۆ ئەوەی خەڵکی بزانێت دیموکراسی لە عێراق بەو شێوەیە".

کارگێری ڕێکخستنی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا گوتیشی: "ئەمە یەکەم جارنیە ھێرشمان دەکرێتە سەر لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ھێرشی سەر بارەگایەکمان لە جەدیدە کرا و لە ھێرشی سەر ڕۆژنامەی تەئەخی و پارساڵ بارەگایان سوتاند و دواتر بۆمبیان فرێدا ناو بارەگا و دوای ٧٦ ساڵ پارتی کار بۆ دیموکراسی دەکات و لە عێراقیش دیموکراسی بەوشێوەیە".

ناوبراوا وتیشی: "بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا لە حەساسترین شوێنە کە ناوچەیەکی زۆر گرینگە لەبەغدا، بۆیە ڕووخاندمان و بەو شێوەیە بە جێ دێڵین".

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار