٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی کارەبا: ڕاکێشانی بۆری غاز لە ھەولێره‌وه‌ بۆ دھۆک له‌ جێبەجێکردن دایە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ڕێگەی ئەنجامدانی پڕۆژەیەکەوە کە ڕاکێشانی بۆری غاز لە ھەولێر بۆ دھۆک دەبێت، ھەزار مێگاوات کارەبا زیاد دەبێت.

ئومێد ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە پارێزگای دھۆک کۆمەڵێک یەکەمان کار ناکەن بەھۆی نەبوونی غاز، بۆیە ئێستا پڕۆژەیەک لە جێبەجێکردن دایە کە ڕاکێشانی بۆری غاز دەبێت لە ھەولێر بۆ دھۆک، بۆ ئەوەی ئەو یەکانە بکەونە کار و بەرھەمەکەیان بچێتە ناوتۆڕی کارەبای نیشتیمانی و بەرھەم زیاد ببێت".

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: "ئەو یەکانە بکەونە کار ھەزار مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆری کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری زۆر باشی دەبێت بۆ زیادبوونی کاتژمێرەکانی کارەبا و باشتربوونی دۆخی کارەبا، چونکە ھەزار مێگاوات گەلێک زۆرە، بەڵام بەھۆی نەبوونی غاز وەستاون".

ئەحمەد باسی لەوەشکرد: "پڕۆژەکە دەستی پێکردووە و ھەرکاتێک ڕاکێشانی بۆریەکە تەواو بێت غاز بۆ ئەو یەکانە دابین بکرێت دەست بە کارکردن دەکەن و بەرھەمەکەش زیاد دەبێت".

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار