مه‌سروور بارزانی یادداشتێكی لێكتێگه‌شتن له‌گه‌ڵ ئیمارات واژۆ ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ محەمەد قرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئیمارات، یادداشتێکی لەیەکتێگەیشتنی دەربارەی ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی لە بواری نوێکردنەوەی کاروباری حکوومەتداری واژۆ کرد.
لە ناوەڕۆکی لەیەکتێگەیشتنەکەدا، ئاماژە بە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەهێزی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کراوە، کە لەو چوارچێوەیەدا، دەوڵەتی ئیمارات هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە پێشخستنی کاروبارەکانی حکوومەت و برەودان بە توانا مرۆیی و دامودەزگاکانی حکوومەت و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات لە بواری حکوومەتی ئەلیکترۆنی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای ئاماده‌بوونی له كۆڕبه‌ندی جیهانیی وزه، ئه‌مڕۆش له لوتكه‌ی جیهانیی حكوومه‌ته‌كان به‌شداری له پانێڵێك به ناوونیشانی "داهاتووی وزه و قۆناغی دوای نه‌وت" ده‌كات.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ میر عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان ئال سعود، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه و سوهه‌یل بن محه‌مه‌د ئال مه‌زروع، وه‌زیری وزه و ژێرخانی ئیمارات به‌شداری پانێله‌كه ده‌كات.




