٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەولێر و سلێمانی شەش و دھۆک و ڕاپەرین یه‌كه‌ی یەک پڕۆژه‌ مۆڵەت دراون

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەمساڵدا دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان مۆڵەتی داوەتە ١٤ پڕۆژەی جۆراوجۆر کە لەسەر ڕووبەری ١٩٨ دۆنم زەوی جێبەجێدەکرێن کە پڕۆژەی گەورەن، بە سەرمایەی زیاتر لە ١٠٧ ملیۆن دۆلارە و ئەو وەبەرھێنەرانەی جێبەجێشی دەکەن خۆماڵین.

بەرێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، سەربەست خدر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە ١ی١ی٢٠٢٢ تاوەکو ٢٧ی٣ی٢٠٢٢ لە ھەرێمی کوردستان بەتایبەت لە ھەولێر شەش پڕۆژە مۆڵەتی پێدراوە بە سەرمایەی ٣٥ ملیۆن و ٦٥١ ھەزار و ٨٠٩ دۆلار، لەسەر ڕووبەری ٤١.١ دۆنم زەوی، لە ناوچەی ڕاپەرین یەک پڕۆژە بە سەرمایەی ٢ ملیۆن و ٤٥ ھەزار و ٥١٦ دۆلار لەسەر ڕووبەری ٤ دۆنم زەوی، لە سلێمانی شەش پڕۆژە بە سەرمایەی ٦٤ ملیۆن و ٥١٢ ھەزار و ٥٧ دۆلار لەسەر ڕووبەری ١٢٧.٩ دۆنم زەوی، لە پارێزگای دھۆک یەک پڕۆژە بە گوژمەی ٥ ملیۆن دۆلار لەسەر ڕووبەری ٢٥ دۆنم زەوی، کە کۆی گشتی ١٤ پڕۆژەیە بە سەرمایەی ١٠٧ ملیۆن و ٢٠٩ ھەزار و ٣٨٢ دۆلار لەسەر ڕووبەری ١٩٨ دۆنم زەوی".

سەربەست خدر گوتیشی: "پڕۆژەکانیش ٥ پڕۆژەی بازرگانی و یەک پڕۆژەی تەندروستی و ٣ پڕۆژەی پیشەسازی و٣ پڕۆژەی فێرکردن و یەک پڕۆژەی کشتووکاڵ و یەک پڕۆژەی وەرزشی".

خدر ڕونیشی کردەوە: "وەبەرھێنەرەکان پڕۆژەکان جێبەجێ دەکەن خۆماڵین و لە ھەرێمی کوردستانن و ئەوانەش ئەو پڕۆژانەن کە بە فەرمیی مۆڵەتیان پێدراوە، جگە لەوەی بەردەوام داواکاری پێشکەش دەکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار