سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دۆخى عیراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا تاوتوێ ده‌كات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/3/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مارتین یێگه‌ر باڵیۆزى ئه‌ڵمانیاى فیدرال له عیراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عیراق و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕاسته‌ڕێكردنى پرۆسه‌ى سیاسى كه ببێته مایه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه خاڵى هه‌ره گرنگ بۆ عیراق و داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات، سه‌قامگیرى و ده‌رفه‌تى گفتوگۆیه بۆ تێپه‌ڕاندنى جیاوازییه‌كان و گه‌یشتن به خاڵى هاوبه‌ش، بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كى دروست بچێته پێشه‌وه.
هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالیى عیراق به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور به شێوه‌یه‌ك كه هه‌مووان براوه بن و سه‌قامگیرى و په‌یوه‌ندییه‌كى دروست له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا بهێنێته دى.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا وێڕاى خستنه‌ڕووى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌ڵمانیا و وڵاتانى ئه‌ورووپا به بایه‌خه‌وه سه‌یرى پرۆسه‌ى سیاسى و سه‌قامگیرى له عیراق ده‌كه‌ن و خوازیارن پرۆسه‌ى سیاسى هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێت.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز كونسولى گشتیى ئه‌ڵمانیا به وه‌كاله‌ت له هه‌ولێر و شاندێك، یاوه‌رى به‌ڕێز باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا بوون.




