٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاماری رووداوەکانی ھاتووچۆ بە وردەکاریەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە مانگی یەک و دووی ئەمساڵ ٥٥٢ رووداوی ھاتووچۆ روویانداوە و ٥٠ کەس گیانی لە دەستداوە و ٨٨٩ کەسیش برینداربوونە.

گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان، عەمید ئەسعەد کەریم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە مانگی یەکی ئەمساڵ لە ھەولێر ٤٨ رووداوی ھاتووچۆ و، لە سلێمانی ٧٩ رووداو و لە دھۆک ٧١ رووداو و لە سۆران ١٧ رووداو و لە گەرمیان ٢٣ رووداو و لە ڕاپەرین ٢٥ رووداو و لە ھەڵەبجەش ٧ رووداو، کە کۆی گشتی ٢٧٠ رووداو ڕوویانداوە".

گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: "بەھۆی ئەو رووداوانە ٣٨٤ کەس برینداربوونە و ٢٥ کەسیش گیانی لە دەستداوە".

عەمید ئەسعەد کەریم ڕوونیشی کردەوە: "لە مانگی دوو لە ھەولێر ٦٦ رووداوی ھاتووچۆ ڕوویانداوە و لە سلێمانی ٦٤ رووداو، لە دھۆک ٧٦ رووداو، لە سۆران ٢٠ رووداو، لە گەرمیان ٣٠ رووداو، لە ڕاپەرین ١٧ رووداو، لە ھەڵەبجە ٩ روودا، کە کۆی گشتی رووداوەکان ٢٨٢ رووداوە".

ناوبراو وتیشی: "بەھۆی ئەو رووداوانە ٥٠٥ کەس برینداربوونە و ٢٥ کەسیش گیانیان لە دەست داوە، گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، کۆی گشتی رووداوەکانی ھەردوو مانگ ٥٥٢ رووداوی ھاتووچۆ بووە و ٥٠ کەسیش گیانی لە دەستداوە و ٨٨٩ کەسیش برینداربوونە".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار