٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری وزەی ئیماراتی کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 28 ی ئاداری 2022 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە پەراوێزی کۆڕبەندی جیھانیی وزە لە شاری دوبەی، لەگەڵ سوهەیل مەزروعی وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات و دەرفەتەکانی فراوانکردنی هەماهەنگیی و هاریکاریی لە نێوان هەردوولا لە بوارەکانی وزە و ڕێگاوبان و ھاتووچۆ و گەیاندن کرا.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار