٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی له‌ مه‌سرور بارزانییه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بۆ كۆچی دوایی باڵیۆز جۆن مێنزیس، دووەم سەرۆكی زانكۆی ئەمریكی لە كوردستان بڵاوكردەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی، خەمبارم بە هەواڵی کۆچی دوایی باڵیۆز جۆن مێنزیس، دووەم سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان.

راشیگه‌یاندووه‌، باڵیۆز مێنزیس دیپلۆماتکار و ڕۆشنبیرێکی خۆنەویست بوو کە ژیان و پیشەی خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەتی گشتی، هاوخەمی خانەوادەکەییم.

 

هەواڵی پەیوەندیدار