٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی تازەی لیژنەی ناوچەی فرانکفۆرت دەستنیشان کرا

سەرچاوە: KDP.info

لەژێر چاودێریی هەڤاڵ ئەنوەر مەسیفی، بەرپرسی لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان و بە ئامادەبوونی هەڤاڵان سەرهەد غەفووری و، خەڵات شێخ موراد و، عومەر زاوێتی، کارگێرانی لق، پڕۆسەی دەستاودەستکردنی بەرپرسیاریەتیی لیژنەی ناوچەی فڕانکفۆرت لە نێوان هەڤاڵان سەرهەد غەفووری، بەرپرسی پێشووی لیژنەی ناوچە و عەدنان بەکر، بەرپرسی تازەدا بەڕێوە چوو.

سەرەتای کۆبوونەوەکە بە خولەکێك وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و سەروەریان بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشەزیندوو دەستی پێ کرد.

دواتر هەڤاڵ ئەنوەر مەسیفی، بەرپرسی لق لە گوتەیەکدا باسی لە دۆخی سیاسیی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد. تیشکیشی خستە سەر دوایین پێشهاتەکانی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكکۆمار. جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە پارتیمان لە بەغدا کار لەسەر پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی ماددە دەستوورییەکان و وەدەستهێنانی تەواوی مافەکانی گەلی کوردستان دەکات و بەردەوامیش دەبێت بەو ئاراستەیە.

هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی لقی ٦ ئاماژەی بەوە دا کە لە دوای دەستبەکاربوونی بەرپرس و دەستەی تازەی لق، پلان و بەرنامەیەکی تۆکمە داڕێژراوە بۆ ئەوەی ڕێکخستنەکانی پارتیمان لە ئەورووپا بە گوڕوتینێکی تازە و بە گیانی کوردایەتییەوە بۆ کۆکردنەوەی پشتگیریی زیاتر بۆ پرسە ڕەواکانی گەلی کوردستان درێژە بە خەبات بدەن، بەتایبەتیش لە کێشوەرێکی گرینگی وەك ئەورووپا.

دواتر پڕۆسەی دەستاودەستکردنی بەرپرسیاریەتیی لیژنەی ناوچەی فرانکفۆرت بەڕێوە چوو و هەڤاڵ عەدنان بەکر وەك بەرپرسی تازەی لیژنەی ناوچە دەستنیشان کرا. بەرپرسی لقی ٦ پیرۆزباییەکی گەرمی پێشکەش بە بەرپرسی تازەی ناوچە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، داواشی کرد برەو بە کار و چالاکییەکانیان بدەن و کوردایەتی بکەنە ئامانجی سەرەکیی کارەکانیان.

شایانی باسە دوابەدوای دەستبەکاربوونی بەرپرس و دەستەی کارگێڕی تازەی لق بڕیار درا دەست بە گۆڕانکاریی ڕێکخستنەکانی پارتیمان بکرێت بۆ بەهیزترکردنی ڕێکخستنەکان و گەشەدان بە کار و چالاکییەکان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار