٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ھاوکاریی کارگە ڕاگیراوەکان دەکرێت بۆ ئەوەی دەستبەکار بکەنەوە"

سەرچاوە: KDP.info

فەتحی محەمەد، ڕاوێژکاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانییەوە پلانی ھەیە بۆ ئەوەی ھەموو ئەو کارگانەی پێشتر بەھۆی قەیرانی دارایییەوە ڕاگیراون و کار ناکەن، دووبارە دەستبەکار بکەنەوە، بەڵام ژمارەی ئەو کارگانەی ڕاگیراون و ئێستا کار ناکەن، دیار نییە.''

ڕاوێژکارەکەی وەزارەتی پیشەسازی گوتیشی: "وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ھەموو ھەوڵێک بۆ وەکارخستنەوەی کارگە ڕاگیراوەکانی خستووەتە گەڕ، چونکە جگە لە بەرھەمھێنانی ناوخۆ کارکردنی کارگەکان کاریگەریی لەسەر ڕێژەی بێکارییش دەبێت و ھەر کارگەیەک دەستبەکار ببێتەوە ژمارەیەک دەرفەتی کار بۆ چەندین کەس دەڕەخسێنێت.''

فەتحی محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ئێمە لە ڕێگەی پلانی خۆمانەوە ھاوکاریی کارگەکان دەکەین، لە ڕێگەی بانکیشەوە بڕیارە گوژمەیەک پارە وەک پاڵپشتی بە ھەر کارگەیەکی ڕاگیراو بدرێت، ئەگەر بیەوێت دووبارە کارگەکەی بخاتەوە کار و ئەمەیش پاڵپشتییەکی باشە بۆ ئەو کارگانەی توانای ماددییان پێویستە.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار