٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چوونی شاندی پێشمەرگە بۆ بەغدا بۆ ھەماھەنگیی زیاتر لە نێوان پێشمەرگە و سوپا بووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم لە فەرماندەییی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق گوتی، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد بە مەبەستی زیاتر ھەماھەنگی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا .

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم لە فەرماندەییی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد و ئەنجامی سەردانەکەش زۆر باش بوو.''

نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم لە فەرماندەییی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق گوتیشی: ''مەبەست لەو سەردانە بۆ ھەماھەنگیی زیاتری پێشمەرگە و سوپا و کارکردنی ھاوبەش و پتەوکردنی پەیوەندییەکان بوو، ئەمەش ھەنگاوێکی باشە کە پەیوەندیی ھەرێم و بەغدا لە ڕووی سەربازییەوە باش بێت.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار