٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی کشتوکاڵ: لە ھەندێک ناوچە مەترسیی وشکەساڵی نەماوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەمساڵ مەترسیی وشکەساڵی لە ھەندێک ناوچەی ھەرێمی کوردستان ھەیە و گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت، لە زۆربەی ناوچەکان مەترسییەکە نەماوە و ڕاگەیاندنی وشکەساڵییش پێویستی بە بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانە.

حسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمساڵ بە ڕێژەیەکی بەرچاو باران باریوە لە ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و مەترسیی وشکەساڵی ڕەویوەتەوە، بەڵام لە ھەندێ ناوچەی گەرمیان ڕێژەی بارانبارین وەک پێویست نییە و مەترسی ھەیە لەسەر بەرھەمی دانەوێڵە".

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت: "ڕاگەیاندنی وشکەساڵی لە دەسەڵاتی وەزارەتدا نییە و دەبێت لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیار لەسەر وشکەساڵی بدرێت".

حسێن حەمە کەریم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "لە ھەرێمی کوردستان ڕەوش باشترە بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی عێراق، چونکە ئێمە ناوچەی باراناویی زۆرمان ھەن، پێی دەگوترێت ناوچەی مسۆگەر، ئەگەر لە مانگی نیساندا ڕێژەیەکی دیکەی باران دابارێت، ھیچ مەترسییەکی ئەوتۆ نامێنێت بۆ ئەو ناوچانە".

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار