سەرۆکی حکوومەت و شێخ محەمەد بن ڕاشد گۆڕانكارییهكانی ناوچهكهیان خسته بهرباس

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی لە ئیمارات لەگەڵ جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبووەوە و گۆڕانكارییهكانی ناوچهكهیان تاوتوێ كرد.
ئهمڕۆ یهكشهممه، مهسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی لە ئیمارات، لە گەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتوورم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبووەوە.
لە کۆبووەنەوەکەدا کە شێخ حەمدان بن محەمەد بن راشد جێنشینی دوبەی و شێخ مەکتووم بن محەمەد بن راشد جێگری حاکمی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادەی بوون، گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی دۆستایەتی و هەماهەنگیی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کرا.
خێڵان بهختیار




