٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرێوەبەری فرۆکەخانەی ھەولێر بۆ KDP: گۆڕانکاری ده‌كرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕایگەیاند، لە ئێستادا گەشتەکانمان بەردەوام لە زیادبووندان و مانگی داھاتوو زۆر زیاتر دەبن و ئێستا ڕۆژانە ٥٠ گەشتمان بۆ وڵاتان ھەیە و سەرەتای مانگی داھاتووش ھەر کەسێک گەشت بکات ڤاکسین یاخود پشکنینی کۆرۆنای پێبێت دەتوانێت گەشت بکات.

ئەحمەد ھوشیار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لەمەودوا بەردەوام گەشتەکانمان لە زیادبوون دەبێت و ئامادەکاری باشمان کردووە و لە مانگی داھاتوو گەشتەکانمان زیاتریش دەبێت و ئێستا ڕۆژانە نزیکەی ٥٠ گەشتمان ھەیە بۆ ھەموو وڵاتان و ھیچ سانسۆرێک لەسەر ھیچ وڵاتێک نیە بۆ ئەوەی گەشتی بۆ بکرێت، بۆیە ئێمەش بەردەوام کار دەکەین کە ڕێژەی گەشتەکانمان زیادبێت".

بەرێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕوونیشی کردەوە: "لە ١/٤ی ئەمساڵ گۆڕانکاری بەسەر مەرجە تەندروستیەکان دێت و مەرج نیە ئەوەی گەشت بکات پێویستە کارتی ڤاکسین و پشکنینی کۆرۆنای پێبێت، وای لێ دێت ئەگەر یەکێک لە ھەردووکیانی پێ بێت دەتوانێت گەشت بکات، ئینجا کارتی ڤاکسین بێت یاخود پشکنینی کۆرۆنا، بۆیە ئاسانکاری باش بۆ گەشتیاران دەکرێت بۆ گەشت کردن".

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار