٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خالید عەباس: بایۆمەتریی دەنگدەران دەستی پێ کردووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info- پڕۆسەی بایۆمەتریی دەنگدەران لە عێراق بەڕێوە دەچێت و بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت، بایۆمەتریی دەنگدەران لە عێراق دەستی پێ کردووە و سبەی لە ھەرێمی کوردستانیش بەڕێوە دەچێت.

خالید عەباس، بەڕێوەبەری ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری داوە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی بایۆمەتریی دەنگدەران و حەفتەی ڕابردوو بڕیارەکە دەرچووە و لە ١٩ی ئادارەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەھۆی پشووەکانی ئادار و نەورۆز لە ھەرێمی کوردستان دەست بە پڕۆسەی بایۆمەتریی دەنگدەران نەکراوە لە حەفتەی ڕابردوو.''

بەرپرسەکەی کۆمسیۆن گوتی: "بڕیارە لە سبەی، یەکشەممە٢٧/٣/٢٠٢٢ بەدواوە دەست بە پڕۆسەی بایۆمەتری دەنگدەران بکرێت لە ھەموو پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئەو ھاووڵاتییانەی پێشتر بەشدار نەبوون لە بەیانییەوە دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری.''

خالید عەباس ڕوونی کردەوە: ''پڕۆسەی بایۆمەتری ئەم جارە ئەو دەنگدەرانە دەگرێتەوە کە پێشتر بە ھەر ھۆکارێک بەشدارییان لە بایۆمەتریی دەنگدان نەکردووە و ئەوانەیشی تەمەنیان گەیشتووەتە قۆناغی یاسایی دەنگدان، واتە ئەو کەسانەی لەدایکبووی ٢٠٠١ ھەتا ٢٠٠٤ دەگرێتەوە، داوا لەو کەسانە دەکەین سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ تۆمارکردنیان لە لیستی دەنگدەران.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار