مه‌سرور بارزانی: دڵگرانبووم به كۆچی دوایی مادلین ئۆ‌لبرایت

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌هۆی كۆچی دوایی مادلین ئۆ‌لبرایت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و دۆستی گه‌لی كورد بڵاو كرده‌وه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: دڵگرانبووم بە كۆچی دوایی مادلین ئۆ‌لبرایت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئۆ‌لبرایت یارمه‌تیده‌ری گه‌لی كورد بوو بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆ و نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان و سه‌رده‌مێكی تاڵی داخست كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌بوو.
ڕاشیگه‌یاند: ئۆڵبرایت به درێژایی ژیانی پشتیوانی دۆزی كورد بووه و هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده‌كه‌یانم.




