بەرپرسی نوێی لیژنەی ناوچەی ھانۆڤەر لە وڵاتی ئەڵمانیا دەستنیشانکرا

ئەڵمانیا-KDP.info- لەسەر بنەمای نوێبوونەوە، پیر دلشاد سمو، لە جێگای خەڵات شێخ موڕاد، وەک بەرپرسی تازەی لیژنەی ناوچەی ھانۆڤەر لە وڵاتی ئەڵمانیا دەستنیشانکرا.
لەژێر چاودێری ئەنوەر مەسیفی بەرپرسی لقی ٦ی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان و بە ئامادەبوونی سەگڤان ساڵح و خەڵات شێخ موڕاد کارگێڕانی لق و کارگێڕانی ناوچەی ھانۆڤەر و بەرپرسی ڕێکخراوەکانی سەر بە لیژنەی ناوچە، وە لەسەر بنەمای نوێبوونەوە، ھەڤاڵ پیر دلشاد سمو، وەک بەرپرسی تازەی لیژنەی ناوچەی ھانۆڤەر لە وڵاتی ئەڵمانیا دەستنیشانکرا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان و سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی ھەمیشە زیندوو دەستی پێکرد. دواتر پڕۆسەی بەڕێوەچوونی گۆڕینەوەی دەسەڵات لە نێوان خەڵات شێخ موڕاد، کارگێڕی لق و بەرپرسی پێشووی لیژنەی ناوچەی ھانۆڤەر و پیر دلشاد سمو بەرپرسی تازەی لیژنەی ناوچە بەڕێوەچوو.
لە وتەیەکیدا ئەنوەر مەسیفی بەرپرسی لقی ٦ی ئەوروپای پارتی، پیرۆزبایی لە بەرپرسی تازەی لیژنەی ناوچە کرد و ھیوای سەرکەوتنی لە بەرپرسیاریەتیە تازەکەی بۆ خواست لە بەرەو پێشبردنی ڕێکخستنەکانی پارتیمان و پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لەو شارە.




