٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیارە شاندەکەی عێراق لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیی هەرێم کۆببێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- شاندێکی حکوومیی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران، گەیشتە هەولێر و سەردانی شوێنەواری کەوتنە خوارەوەی مووشەکەکان دەکات.

شاندەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانە لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرا.

شاندەکە کە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەرۆکایەتی دەکات و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای ئەمنی و سەربازی ئەندامن تێیدا، ماڵی شێخ باز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کاری بەسەر کردەوە.

بڕیارە دوای بینین و لێکۆڵینەوە لە ماڵی شێخ باز، شاندەکەی عێراق لەگەڵ رێبەر ئەحمەد و بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.

ئەو شاندە کە لەسەر بڕیاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دروست کراوە، دوای لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکە راپۆرتێک ئامادە دەکات و رادەستی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی دەکات.

دوای هێرشەکە، مستەفا کازمی سەردانی هەولێری کرد و لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دروستکردنی لێژنەیەکی باڵای بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە، دا.

هەواڵی پەیوەندیدار