٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"شاری ھونەرمەندان لە ھەولێر دروست دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە شاری ھونەرمەندان لە ھەولێر دروست بکرێت و وەبەرھێنەری پڕۆژەکەش دەڵێ، شاری مامۆستایان بە شێوەیەکی سەردەمیانە دروست دەکرێت و بە قیستی درێژخایەن دەدرێتە ھونەرمەندان.

سالار ساڵح، وەبەرھێنەری شاری ھونەرمەندان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە شارێک بۆ ھونەرمەندانی شاری ھەولێر دروست بکرێت و پڕۆژەکە لەسەر ٤٠ دۆنم زەوی لە شوێنێکی گونجاو دروست دەکرێت و لە ٣٢٠ خانوو و شەش باڵەخانە پێک دێت و ئێستا پڕۆژەکە لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەیزانە بۆ ڕەزامەندی و دواتر دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت.''

وەبەرھێنەری شاری ھونەرمەندان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پڕۆژەکە بە شێوەیەکی سەردەمیانە دروست دەکرێت و ڕەچاوی ھەموو پێوەرە ئەندازیارییەکان کراوە بۆ ئەوەی پێکھاتەی خانووی شاری ھونەرمەندان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لەڕووی گەرما و سەرماوە بگونجێت و بە چەند ڕووبەرێکی جیاواز دروست دەکرێن.''

لەبارەی مەرجی سوودمەندبوونەوە، سالار ساڵح ڕوونی کردەوە: "لەگەڵ سەندیکای ھونەرمەندان مەرجی سوودمەندبوون بۆ ھونەرمەندان دیاری دەکرێت و یەکەکانی پڕۆژەکە بە نرخی گونجاو بە قیستی درێژخایەن دەدرێتە ھونەرمەندانی شاری ھەولێر و شارەکە تایبەت دەبێت بە چینی ھونەرمەندان.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار