٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئوردن دەیەوێت لە ھەرێمی کوردستان لە بواری وەبەرھێنان کار بکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- جێگری سەرۆکی یەکێتیی وەبەرھێنەرانی کوردستان گوتی، کار دەکەین بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئوردن، بڕیارە شاندێکی ئێمە سەردانی ئوردن بکات بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی ئەوان بێن لە ھەرێم کار بکەن و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بکرێت، بۆیە ئوردن زۆری پێ خۆشە بێت لە ھەرێمی کوردستان کاری وەبەرھێنان بکات.

کەمال ئاغا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی وەبەرھێنەرانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ماوەی دوو مانگە کونسوڵێکی نوێی ئوردن لە ھەرێم دەستبەکار بووە  وزۆری پێ خۆشە گەشە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئوردن بدرێت کە بەھۆی کۆرۆنا و شەڕی داعشەوە چەند ساڵێکە ھەندێک ساردی ھەبوو لە پەیوەندییەکان، بۆیە جارێکی دیکە وەبەرھێنەری ئەوان بێن لە ھەرێم کاری وەبەرھێنان بکەن و ھەڵوێستی ئەوان زۆر باش بوو و ئەوان پێیان خۆشە ئوردن ھێڵێکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەبێت بۆ سەردان و کۆنفرانس بەشداری ھەبێت لە ھەردوولا، بۆ ئەوەی سوود لە ئەزموونی ئەوان وەرگرین، بەتایبەت لە بواری پیشەسازی، چونکە پێشکەوتنی باشیان ھەیە لەو بوارەدا هەیە.''

کەمال ئاغا باسی لەوەش کرد: ''جگە لەوە، ئەوان ناوچەیەکیان ھەیە بە ناوی عەقەبە بۆ بازرگانی داوا کراوە لەرێگەی فرۆکەخانەکان ھێڵێک بکرێتەوە کە بازرگانەکانی ئێمە ڕاستەوخۆ کەلوپەل بۆ ھەرێم بێنن و ئەوانیش ئەوەیان زۆر پێ خۆشە و لە بواری تەندروستییش پەیوەندی لەنێوان ھەرێم و ئوردندا ھەبێت'' .

ئەغا باسی لەوەش کرد: ''داوایان لە ئێمە کردووە شاندێکمان سەردانی ئوردن بکەن و خەریکە بانگھێشتی ئێمە دەکەن بەفەرمی و ئێمەش سەردانەکە بکەین، چونکە دوو بانکی گەورەی نێودەوڵەتیشیان ھەیە، بۆیە ئێمەش سەردانی ئوردن دەکەین بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاومان بە بازرگانەکان و وەبەرھێنەرەکان بکەوێت، بۆیە کار دەکەین کۆمپانیاکانی ئوردن بێنە ھەرێمی کوردستان و کاری وەبەرھێنان بکەن.''

 

بڵند ئیبراھیم

 


 

هەواڵی پەیوەندیدار