د. نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی: سه‌رۆك بارزانی ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ی داوه‌ته عێراق و ئامانجی هێرشه‌كه‌ی ئێرانیش كورتبینانه بوو

هەولێر -KDP.info- له چاوپێكه‌ونێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، د. نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی، پرۆفیسۆری یاسایی نێوده‌وڵه‌تی، باس له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌كات و دەڵێت، هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ری سه‌قامگیریی ناوچه‌كه بووه و هیچ كاتێك ته‌گه‌ره و گرفت نه‌بووه له به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا و ناوچه‌كه‌دا، بۆیه هێرشی ئه‌م دواییه‌ی ئێران كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی ته‌واو نیگه‌ران كردووه.
KDP.info: ئامانجی ئه‌و هێرشه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هه‌ولێر چی بوو؟
د. نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی: شیكردنه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی له‌م شێوه‌یه له ڕووی زه‌مه‌ن و شوێن و كه‌شوهه‌وایه‌وه ده‌بێت له چوارچێوه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا شی بكرێته‌وه، ئێران له چوارچێوه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت، واته شتێك كه مه‌ترسیی هه‌بێت له‌سه‌ر خۆی دووری ده‌خاته‌وه، دوو ژینگه له ئێران هه‌یه، ناوخۆ و ده‌ره‌وه، ژینگه‌ی ناوخۆی فره‌مه‌زهه‌بی و فره‌نه‌ته‌وه‌یییه و به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خۆی ده‌زانێت و كار له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیەیە ده‌كات، ژینگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حیساباتی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆخۆی ده‌كات كه ئه‌مه ستراتیژییه‌تێكی سیاسیی سه‌ربازییه، ئه‌م كرده‌وه‌ش به هه‌مان پێوەر حیساب ده‌كرێت، ئه‌و وا ده‌زانێت هه‌رێمی كوردستان جۆرێك له مه‌ترسی هه‌یه بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، چونكه جۆرێك له بنكه‌ی ئۆپزسیۆنی ئێران هه‌یه و په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان به‌تایبه‌ت هاوپه‌یمانیی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له ده‌وروبەر‌ن كه ئه‌مه به ترسناك بۆ خۆیان داده‌نێن، به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێت شی بكرێته‌وه، چونكه ڕوانگه‌ی ئێران بۆ خۆیه‌تی، به‌س كوردستان له ڕوانگه‌ی ده‌ره‌وه بنه‌مای ده‌ستوه‌رنه‌دان له په‌یوه‌ندیی هیچ وڵاتێك په‌یڕه‌وی ده‌كات، له‌سه‌ر بنه‌مای جوگرافیا و په‌یوه‌ندیی هاوبه‌ش كار ده‌كات، ئه‌م شیكردنه‌وه‌ی ئێران له ڕوانگه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌وه به‌م كرده‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو كه حساباتی ئه‌منی قه‌ومی ئێرانی تێی كه‌وت.
KDP.info: پێشووتر له ڕێگای گرووپە میلیشیاكانه‌وه هێرش ده‌كرا، ئه‌م جاره بۆچی بە موشەک؟
د. نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی: سیاسه‌تی ئێران وایه كه بڵاوكردنه‌وه‌ی باڵه‌كانیه‌تی بۆ پاراستنی ستراتیژیه‌تی خۆی وه‌ك حوسییه‌كان وه‌ك حزبوڵای لوبنان و حه‌شدی شه‌عبی له عێراق و ئه‌مانه به باڵی سه‌ربازی هه‌ژمار ده‌كرێن، ئه‌م گرووپانه شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت بۆ ئێران ده‌كه‌ن ئه‌م جاره بۆچی ڕاسته‌وخۆ، یان سوپای پاسداران ئه‌مه‌ی كرد؟ ئه‌مه دیسان جۆرێك له گۆڕانكارییه له ستراتیژیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له ڕوانگه‌ی ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه، ڕووبەڕوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌ستانه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه بووه به‌رانبه‌ر به كوژارنی دوو ئه‌فسه‌ریان له سووریا به ده‌ستی ئیسرائیل، گوایه ئه‌مه تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كردووه‌ته‌وه و ئێران عاده‌تی وایه كه برووسكه‌ی شەڕ له خۆی دوور ده‌خاته‌وه، پاش ئه‌زموونی شه‌ڕی ئێران و عێراق ده‌ستی كردووه به پاكتاوكردنی سنووره‌كانی خۆی، چونكه به ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه ئه‌مه مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئێران.
KDP.info: دوای ئه‌م هێرشه‌ی ئێران، ئه‌مه‌ریكا به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌كرد و گوتی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ریكا گوتیشی كه ئه‌م هێرشه ئامانجه‌كه‌ی ئێمه نه‌بووه، كه‌واته گرنگه چی بكرێت، هاوپه‌یمانان بیكه‌ن بۆ قۆناغی دوای هێرشه‌كه؟
د. نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی: ئێستا ستراتیژیه‌تی ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌ت جۆ بایدن, به پلەی یه‌كه‌م بۆ بابه‌تی دیكه چووه، خه‌ریكه بابه‌تی ئێران و گرووپی ناوه‌كی ڕێككه‌وتن ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات هیچ گرفتێك نه‌كه‌وێته به‌رده‌م ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه بڕیاره بكرێت بۆیه به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا خۆی دوورخستنه‌وه بوو له هێرشه‌كه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان به سیاسه‌تێكی عاقڵانه چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه ده‌كات، چونكه بابه‌تی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ولێر و تاران هه‌یه.
KDP.info: له 24 كاتژمێری ڕابردوودا دوای هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر زۆرێك له ده‌وڵه‌تانی جیهان هاوشێوه‌ی ئۆكراینا پشتیوانی‌یان له هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌و خاڵه هاوبه‌شه چییه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئۆکراینا؟
د. نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی: ڕاسته زۆرێك له شرۆڤه‌كاران كه لێكچوون له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئۆکراینا ده‌كه‌ن كه ئێستا جیهان پشتیوانی ئۆکراینا ده‌كات و هه‌رێمی كوردستانیش پاڵپشتیی جیهانی وه‌رگرتووه و نوقته‌ی سه‌قامیگرییه له ناوچه‌كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناوچه‌كه به سه‌قامگیری بمێنێته‌وه، بۆیه هێرشه‌كه‌ی ئێران تێكچوونی ئه‌و سه‌قامگیرییه‌یه، بۆیه ئه‌و لێچكوونه له نێوان هه‌رێم و ئۆکراینا له‌و ڕوانگه‌وه‌یه كه هه‌ردووكیان عاملی سه‌قامگیرین، به‌ڵام گرفت له‌وه‌دایه كه هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقێكدایه كه شكۆمه‌ندی و سه‌روه‌ری لاوازه، ڕاسته باڵیۆزی ئێرانیان بانگ كردووه بۆ لێپرسینه‌وه، به‌ڵام هێشتا عێراق ماوه ببێته ده‌وڵه‌تێك كه سه‌روه‌ریی خۆی بپارێزێت.
KDP.info: ئێران ده‌ڵێت شوێنی دیكه‌ش ماوه بكرێته ئامانج، كه‌وایه هه‌ڕه‌شه‌كان نه‌ڕه‌وینه‌ته‌وه؟
د. نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی: سیاسه‌تی ئێران له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوودا به سه‌رجه‌م ئه‌و دامه‌زاروانه‌ی كه كاریان كردووه له‌سه‌ر كوردستان بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌وڵی دیپلۆماسیی نه‌رم نه‌بێت ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هەڕه‌شه‌كانی خۆی، ئه‌وه پێشبینی كراوه. بۆیه ئه‌مه بایه‌تێكه ده‌بێت به‌وردی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت و سیاسه‌تی دیپلۆماسی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێران له‌م قۆناغه‌دا ڕۆڵی ببینێت.
KDP.info: هۆكاری چی بوو مسته‌فا كازمی سه‌ردانی كوردستان كرد دوای هێرشه‌كه له كاتێكدا ئه‌مه 14ه‌مین جاره له كوردستان ده‌درێت، ئاوا شاندی باڵا نه‌هاتووه‌ته كوردستان؟
د. نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی: مسته‌فا كازمی پیاوێكی هه‌واڵگرییه پێش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بێت، هاوكێشه‌كان ده‌خوێنێته‌وه و خۆیشی له كۆبوونه‌وەی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی عێراق به‌شدار بووه و وه‌زیری ناوخۆ و به‌رگریی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه، ئه‌وانیش كه‌شفێكی هه‌واڵگری بۆ بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن، له‌وانەیە هه‌ندێك شت بزانن.
KDP.info: په‌یامه‌كه‌ی سه‌در چۆن بوو؟
د. نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی: له‌م بابه‌ته شتێك هه‌یه له‌ناو شیعه‌كان دوو مه‌رجه‌عیه‌ت هه‌یه، یه‌كێكیان سیستانی و ئه‌وی دیكه موقته‌دا سه‌دره و سه‌در نموونه‌ی گۆڕانكارییه له مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی ئیداره‌دانی عێراق و شیعه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕی كه له 20 ساڵی ڕابردوو شكستیان هێناوه له حكوومه‌تی بنكه‌فراوان ئێستا سه‌در ده‌یه‌وێت ئه‌مه ڕاست بكاته‌وه، بۆیه به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌در ئاوا بوو كه ئه‌م هێرشه ته‌ره‌گه ده‌خاته به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی عێراق.
KDP.info: ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له دارشتنی ستراتیژیه‌تی نوێ له عێراق و له ناوچه‌كه چۆنه؟
د. نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی: سه‌رۆك بارزانی فاكته‌ری هه‌ره گرنگه له دارشتنه‌وه‌ی ستراتیژیه‌تی عێراقێكی نوێ، چونكه ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی كه كرا ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه نه‌خشه‌ی سیاسیی عێراق گۆڕا، بۆیه عێراقی تازه ده‌بێت وریا بێت ئه‌مه دواین هه‌له سه‌رۆك بارزانی ده‌یداته عێراق، ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه سه‌ر نه‌كه‌وت، سه‌رۆك بارزانی دووربینه له بابه‌ته‌كان، ئه‌و كاته دووربینیی ئه‌و به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت.
کارزان ھەورامی




