٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

راگەیاندنی پارتی، سەرەخۆشی لە ھونەرمەند (عیرفان وەستا محەمەد) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان،  سەرەخۆشی لە ھونەرمەند (عیرفان وەستا محەمەد) دەکات.

هونەرمەندی بەڕێز (عیرفانی وەستا محەمەد)

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو(فاطمە محەمەد عەلی)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و دۆست و ئاشنیایانتان دەکەین و، خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هاوکار و دۆست و هونەرمەندان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. جارێکی دیکە سەرەخۆشیتان لێدەکەین و، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.. 

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٧ـی ئاداری ٢٠٢٢

هەواڵی پەیوەندیدار