٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ KDP: رێبەر ئەحمەد دەگاتە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەگاتە بەغدا و باسی ڕووداوەکەی ھەولێر بۆ سەرۆک فراکسیۆنەکان دەکات، چونکە زانیاری زۆر باشی لایە و گرنگە فراکسیۆنەکانیش بزانن و جگە لەوەش ئێمە لە رێکارەکانمان بەردەوام دەبین و دەزگا ئەمنیەکانی عێراقیش بانگھێشت دەکەین لەسەر ھەمان ڕووداو کە ھۆکار چیە بێ دەنگن.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد سەردانی بەغدا دەکات، لەبەر ئەوەی ڕوونکردنەوەی لەکاتی سەردانمان بۆ ھەولێر بە لیژنەکەدا بۆیە ھەمان ڕوونکردنەوە بۆ سەرجەم سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراقیش دەدات.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتیشی: "وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەکاتی سەردانی ھەولێرمان کرد زانیاری زۆر باشی باس کرد، دەمانەوێت سەرجەم سەرۆک فراکسیۆنەکانیشی لێ ئاگادار بکاتەوە، کە زانیاری زۆر باشی لەسەر ڕووداوەکە لایە".

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا ڕوونیشی کردەوە: "ئەوەی دەکرێت بەشێکە لە گرتنەبەری رێکارەکان لەبارەی ڕووداوەکەی ھەولێر و بڕیارە خەڵکی دیکەش بانگھێشت بکەین بۆ پەرلەمان لە دەزگا ئەمنیەکانی عێراق کە بۆ بێ دەنگ بوونە و چیان ھەیە لەسەر ئەو ڕوداوە و چیان کردووە لەعێراق، بۆیە بەردەوام دەبن تا دەگەنە ئەنجامێک و ڕاپۆرتی کۆتایی لەسەر ئامادە دەکەن، دواتر ھەموولایەکی لێ ئاگادار دەکەنەوە".

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار