٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەولەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیشت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەماندا میلینگ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیشت. 

لە پەیوەندییەکەدا، هێرشی مووشەکی ناڕەوا بۆ سەر هاووڵاتییانی هەولێر تاووتوێ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی هێرشەکە پێشیلکارییەکی گەورە و ئاشکرای سەروەری عێراقە. 

سەرۆکی حکومەت هەوڵ و هەماهەنگیی بەردەوام و هاوبەشی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی ڕوونکردەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڵمەتی چەواشەکارانە لە دژی  هەرێمی کوردستان و دەرخستنی ڕاستییەکان و رەتکردنەوەی تۆمەتەکان.  داواشی لە شانشینی یەکگرتوو کرد کە لەم ڕووەوە پشتیوانی هەولێر و بەغدا بکات. 

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دووپاتیکردەوە کە شانشینی یەکگرتوو، پشتگیریی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات و جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پشتیوانێکی بەهێزی، ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراقە.

هەردوولا هاوڕابوون کە لە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەردەوامدا بن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار