٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پیرۆزبایی لە لقی ٦ی ئەورووپا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوون و هیوای سەرکەوتن ئاراستەی هەڤاڵ ئەنوەر مەسیفی، بەرپرسی نوێی لقی ٦ی ئەورووپا و سەرجەم هەڤاڵانی کارگێر و ستافی تازەی لقی ٦ی  تێکۆشەر دەکات، کە لە دواکۆنفرانسی لق لە ٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١، متمانەی ڕێکخستنەکانی ئەورووپا و سەرکردایەتیی پارتییان پێ بەخشرا.

لە پیرۆزبایینامەکەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتیدا هیوایان خواستووە کە ستافی نوێی لق لە جێبەجێکردنی ئەرک و بیرۆکەی تازە و پلان و نەخشەڕێگای کار و تێکۆشانی پارتایەتیدا لە سنووری لقی ٦ی ئەورووپا سەرکەوتوو بن بە ئاراستەی نوێبوونەوە و گەشەپێدانی ڕێکخستن و کار و چالاکییەکانی پارتی لەنێو ڕێکخراوەکاندا، لێژنەی ناوچەکان و دامەزراوەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سەرجەم وڵاتانی ئەورووپا و بەتایبەتیش پەیڕەوکردنی سیاسەتی بەسەرکردنەوە و تێکەڵاوی و بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و سیاسی و پتەوترکردنی ڕێکخستنەکانی پارتی و گەیاندنی پەیام و سیاسەت و ڕۆئیای (پ.د.ک) بە هەڤاڵانی  هاوسۆزی پارتی و پارتە سیاسییەکانی کوردستانی و بیانی و دامەزراوەکانی دیاسپۆرای کوردستانی بۆ خزمەتی پێشکەوتنی پرۆسەی سیاسی و یەکڕیزیی نێوماڵی کورد و پرسە نیشتمانی و نەتەوەتییەکان لەسەر ئاستی کوردستان و دیاسپۆرا.

لە لایەکی تریشەوە، بەتایبەتی پیرۆزبایی لە لقی ٦ی ئەورووپای پارتی و سەرجەم کادیران و ئەندامانی چاڵاک و پێشکەوتوو و باوەرمەندانی ڕێبازی کوردایەتیی پارتی و بارزانی لە ئەورووپا کراوە بە بۆنەی ٦٢مین ساڵیادی دامەزراندنی لقی ٦ی ئەورووپای (پ.د.ک) لە ٢٢/٢/١٩٦٠ دا، کە بۆ یەکەم جار لە شاری پڵاون لە کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ بڕیاری دامەزراندنی درا، بە هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی سەرکردایەتیی پارتی دەزانن کە لە سەختترین بارۆدۆخی کە کوردستان و شۆڕشی مەزنی ئەیلوول پێیدا تێ پەڕی ڕۆڵیکی گرنگیان هەبووە و بەتایبەتیش دوای هەڵسانەوەی قۆناغی دوای نسکۆی شۆڕش و لە سەردەمی ڕاپەڕین و کۆەڕەوی ملیۆنی و لە سەردەمی ڕاگەیاندنی هەرێمی فیدراڵی کوردستان و لە شەڕ و ئاشتیدا لە کوردستان و جۆشدانی چاڵاکییەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە تاراوگە ، لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دەنگی گەڵی کوردستان و ڕەوایی دۆزی گەڵی کورد و پەیام و ڕۆئیای پارتییان گەیاندە کۆمەڵگای وڵاتانی ئەورووپا و بە هەمان شێوەش بە پشتگیریی ڕاستەوخۆی پارتی و سەرکردایەتییەکەی نەوەیەکی نوێ و ئەکادێمی و بە بیر و باوەڕی کوردایەتی و نیشتمانپەروەرییان پێگەیاند لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات و لقەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا  KSSE و توانیی بە سەدان کادری پێشکەوتوو، ئەکادێمی و زمانزان بۆ خزمەتی کوردستان پێ بگەیەنێت کە زۆرێک لەم کەسایەتییانە بە گەڕانەوەیان بۆ نێو سەنگەری  شۆڕش و بەرگری لە کوردستان و لەنێو ئۆرگان و دامەزراوەکانی پارتی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی شایستە و گرنگیان بینی لە خزمەتکردنی کوردستان و دۆزە ڕەواکەی.

لە کۆتاییی پیرۆزبایینامەکەی پەیوەندییەکانی دەرەوەدا هاتووە کە بە هاوکاری و هەماهەنگی و ڕاوێژی بەردەوام لە نێوان مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی و لقی ٦ی ئەورووپا و ئۆرگانەکانی دەرەوەی وڵاتی پارتی بە یەکەوە کار دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی چاڵاکی و تواناکان و بە گوڕ و تینێکی باشترەوە لە بواری گەشەپێدان و فراوانترکردنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتیمان بە وڵاتان و ناوەندە گرنگەکانی ئەورووپا بۆ خزمەتی ئەزموونی سیاسی و دیموکراسی لە کوردستان و گەیاندنی پەیامی نیشتمانی و نەتەوەیی ڕێبازی پیرۆزی پارتی و بارزانی بە ڕەوەندی کوردستانی و دۆستانی گەڵەکەمان لە تاراوگە .

 

هەواڵی پەیوەندیدار