لهسهر فهرمانى مهسروور بارزانى شایستە داراییەکانی وانەبێژانی دهۆك و زاخۆ خهرج دهكرێ

ههولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان شایستە داراییەکانی دواکەوتووی وانەبێژانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ خەرج دەکرێت.
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای سەردانی ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای دهۆک لە ڕۆژانی ڕابردوودا، یەکێک لە داواکارییەکانی هاووڵاتییان کە ئاراستەی سەرۆکی حکوومەت کرا، بابەتی دواکەوتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوو، لە کاتێکدا کە لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان، ئەو شایستە داراییانە خەرج کراون، بەڵام لە دهۆک و زاخۆ مانگەکانی چوار و پێنج و شەشی ساڵی ڕابردوو و مانگی یەکی ئەمساڵ خەرج نەکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەت، ئەم شایستە داراییانە بە دوو جار خەرج دەکرێت، بەشێکی پێش نەورۆز خەرج دەکرێت و بەشەکەی تر لە سەرەتای مانگی نیسان و بەو شێوەیەش کۆی شایستە داراییەکان خەرج دەکرێت و ڕێکاری پێویستیش گیراوەتەبەر کە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ مانگانە خەرج بکرێت و دوانەکەوێت.
ڕامان وریا




