تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی ئه‌مڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران له KDPیه‌وه بزانه

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە ئه‌مڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەپێی راگەیێندراوێکی حکوومەتیش چەند پرسێکی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە بەشێک دەبن لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە.
لە راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە، "خستنەڕووی چەند بابەتێکی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە، لەپێناو پێشخستنی زیاتری ئاستی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتووانی پارێزگاکە، یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت."
لە کۆبوونەوەكه‌دا، ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی چەند پرسێکی دیکەیش دەکات وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی هەنووکەیی تایبەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە دەکرێن."
له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، رۆژانی چوارشه‌ممه له هه‌موو هه‌فته‌یه‌كدا واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه و بێ پچڕان كۆبوونه‌وه‌كان له واده‌ی خۆیاندا به‌ڕێوه‌چوون.
ڕامان وریا




