فارس عیسا: بەغدا 200 ملیار دینارەکە بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌نێرێت

بەغدا -KDP.info- فارس عیسا، نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند، له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا بۆ ئه‌م مانگه بڕى 200 ملیار دینارى دیکه وه‌ک به‌شێک له شایسته دارایییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ڕه‌وانه بکات و، له سبه‌ینێوه ده‌ست به جێبه‌جێکردنى ڕێکاره یاسایى و ئیدارییه‌کان ده‌کرێت.
گوتیشى: "به دڵنیایییەوە له دواى ته‌واوبوونى ڕێکاره‌کان که چه‌ند ڕۆژێکى که‌مى پێ ده‌چێت، ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژمارى بانکیی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان".
ناردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه له کاتێکدایه کە به‌پێى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى له نێوان حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان و به‌غدادا هه‌یه، ده‌بوو حکوومه‌تى عێراق هه‌موو مانگێک بڕى 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنێرێت، به‌ڵام چه‌ند مانگێکه کێشه و گرفت بۆ ناردنى پاره‌که دروست کراوه و دوو مانگه حکوومه‌تى عێراق هیچ بڕه پاره‌یه‌کى نه‌ناردووه بۆ هه‌رێمى کوردستان.
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




