٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەحمەد ناتقی هۆکاری هاتنی بۆ هەڵەبجە لە ڕۆژی کیمیابارانە باس دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە - KDP.info  - ڕۆژنامەنووسی ئێرانی ئەحمەد ناتقی، سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات و باس لە کاتی ڕووداوەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکات و دەڵێت، لە ژیانمدا هاوشێوەی کیمیابارانی ئەم شارە کارەساتی مەترسیدارم نەبینیوە.

ئەحمەدی ناتقی ئەو ڕۆژنامەنووسە ئێرانییەی وێنەی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەی گرت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە تیمێکی ئاژانسی ڕۆژنامەنووسی بووین، پێمان وترا هەڵەبجە ئازاد کراوە، وێنەی ئەو جەنگە بگرین کە پێشمەرگە و خەڵکی شار سەرکەوتبوون بەسەر ڕژێمی سەدام حوسێندا بەڵام کاتێک گەیشتین ئەو کارەساتەی هەڵەبجەمان بینی کە ڕووداوێکی زۆر ناخۆش بوو، ئێمە نەهاتبووین ئەو دیمەنانە وێنە بگرین، نەشمانزانی هەڵەبجە کیمیایی لێدراوە".

ئەحمەد ناتقی دەڵێ: "وێنەیەکی زۆرم گرت لەگەڵ یارمەتیدانی ئەو خەڵکە تاکوو ڕزگاریان بکەین، وێنەکانم بردەوە لە ئاژانسەکان بڵاوم کردەوە بۆ ئەوەی هەموو جیهان ئاگای لەو کارەساتە بێت کە بەسەر هەڵەبجە و خەڵکەکەی هاتووە".

ڕەمەزان ئۆستور، ڕۆژنامەنووسی تورک لەگەڵ تیمێکی ئێرانی پاش چەند ڕۆژێک لە ڕووداوەکە گەیشتووەتە هەڵەبجە، دەڵێت: ''من یەکەم ڕۆژنامەنووس بووم وێنەی کارەساتی هەڵەبجەم تۆمار کرد".

گوتیشی: "داوا لە ڕۆژنامەنووسان و بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم، کارەساتی هەڵەبجە فیلمی لێ بەرهەم بهێندرێت و بە زیندوویی بهێڵێدرێتەوە، نیگەرانم گەنجی ئەم شارە دەبینم زانیاری لەسەر ڕووداوێکی وا گەورەی شارەکەی نییە و داواش دەکەم ژیانی ئەو منداڵە ونبووانەی دۆزراوەتەوە بکرێتە کتێب".

گوتیشی: "لە ژیانمدا کارەساتێکی وا مەترسیدارم نەبینیوە، هەستێکی زۆر ناخۆش بوو، بەسەر ئەو هەموو جەنازەیەدا کەوتبووم، نەماندەزانی وێنە و ڤیدیۆ بگرین، یان هاوکاریی برینداران بکەین، ناتوانی باسی ئەو هەستە بکەی منداڵ و گەنج و پیر جەنازەیان کەوتووە، قەت ئەوەم بیر ناچێتەوە لە کاتی ڕزگارکردنی بریندارەکاندا ژنێک پێی دەگوتم بڕۆ با تۆش نەمری، هەستم زۆر جووڵا، نامناسێت و هاوزمانم نییە و داوا دەکات سەلامەت بم.''

 

عەزیز ڕەسووڵ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار