٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئادەم گەڤەری: بارزانیی نەمر ڕێبازی ''بەردەوامبوون و خزمەت''ی بۆ گەلەکەی داڕشتووە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی بارزانیی نەمردا ئادەم گەڤەری، پەرلەمانتارێکی پێشووی هەدەپە و سیاسەتمەداری کورد دەڵێت: ''ڕێبازی بارزانیی نەمر، ڕێبازێک بوو ئەمڕۆ بەرهەمەکەی دەبینین، ئەویش ستاتۆی هەرێمی کوردستانە، ئەم ڕێبازە بۆ خزمەتکردنی گەلی کورد بوو لە هەرچوار پارچەی کوردستان، هەر لەبەر ئەوەش ئێستا ئەم ڕێبازە ڕۆژ بە ڕۆژ فرەوانتر دەبێت.''

ئادەم گەڤەری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لە مێژووی جیهاندا بارزانیی نەمر جێگای خۆی گرتووە و وەک پێشەنگێکی نەتەوەیی دیار دەکەوێت و بە سەرکەوتووانە باسی ڕێبازەکەی دەکرێت و ئەم ڕێبازە، ڕێبازی بەردەوامبوونە.''

گوتیشی: ''ڕێبازەکەی بارزانیی نەمر بۆ کورد و گەلانی بندەست ڕێبازێکی پیرۆزە و چەندان لێکۆڵینەوە لەسەر مێژووەکەی نووسراوە و ژیان و خەبات و مێژووەکەی لە زۆربەی زانکۆکاندا بووەتە مژار و تێزی زانستی.''

ئادەم گەڤەری دەشڵێت: ''بارزانیی نەمر نەک تەنیا شۆڕشگیر و شەڕڤان بوو، بگرە دیپلۆماتکارێکی نێودەوڵەتی بوو، لە هەمان کاتیشدا خاوەن بیروبۆچوونوونێکی فەلسەفی بوو و لە ڕووی زانستییشەوە لە ئەکادیمەییەکاندا پەروەردە بووە و پەرورەردەشی داوە، کەسایەتییەکی پڕدەنگ و پڕڕەنگ بوو بە کولتوور و چاند و دیتن و بۆچوونەکانی، هەروەها دەتوانێت فەلسەفەی کلاسیک و مۆدیرن لە یەک کۆ بکاتەوە و تەمسیلی کورد بکات.''

ئەو سیاسەتمەدارەی کورد ئاماژەی دا: ''لە کوردستان زۆر ئایین و بیروبۆچوونی جودا هەن و هەموویان لە ڕێبازی بارزانیدا شوێنیان هەیە، چونکە ڕێبازەکە بووەتە ڕێبازیکی دیموکراتی و هەموو بیروبۆچوون و فەلسەکانی لە باوەش گرتوووە و نموونەیەکی مەدەنیی مودێرنە، لەنێو مافە نێودەوڵەتییەکانیشدا ئەم ڕێبازە ڕەوایە، من خۆم لەو ڕێبازەی بارزانیدا دەبینم، وەک فەلسەفەش لەو بڕوایەدام کە لەم ڕێبازەدا دەتوانین هزری نەتەوەییی خۆمان بەرەو پێشەوە ببەین و گەشەی پێ بکەین.''

کــــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار