٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی: لەگەڵ کازمی هاوڕاین دەبێ ئەو جۆرە هێرشانە بوەستێنرێن

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوڕان، دەبێ ئەو جۆرە هێرشانە بوەستێنرێن.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا نووسیویەتی: "ئەمڕۆ پێشوازیم لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد. دەربارەی هێرشە دوژمنکاریەکەی سەر هەولێر گفتوگۆمان کرد و لەنزیکەوە زیانەکانی ناوچە مەدەنییەکان دەبینین".

سەرۆکی حکومەت راشیگەیاند: "هاوڕاین، کە دووبارە بوونەوەی هێرشی لەم جۆرە بۆ سەر سەروەری عێراق دەبێت بوەستێنرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار