٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"حەوت ژووری ئۆپەڕاسیۆن چاودێری ڕەوشی بازاڕ دەکەن"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەی دوێنێی وەزارەتی ناوخۆ بڕیار لەسەر پێکھێنانی حەوت ژووری ئۆپەڕاسیۆن بۆ چاودێری ڕەوشی بازاڕ دراوە و بەرپرسێکی چاودێری بازرگانیش دەڵێ، ڕەوشی بازاڕ بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو باشترە.

دکتۆر ھێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی دوێنێی وەزارەتی ناوخۆ سێ بڕیار بۆ چاودێری و کۆنتڕۆڵی ڕەوشی بازاڕ لە ھەرێمی کوردستان دەرکراون و لە ھەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ژوورێکی ئۆپەڕاسیۆن پێکدێت و دەسەڵاتیان ھەیە لە ھاوردەکردنی کەلوپەل و ڕێکخستنی دابەشکردنی سیستەمی بەنزین".

شوکری بەندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی چاودێری بازرگانی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێکھێنانی ژووری ئۆپەڕاسیۆن ھێزێکی دیکە دەبەخشێتە دەزگا پەیوەندارەکان و ئێمە پێشتریش بەردەوام لە ئەرکدابووینە بۆ چاودێری ڕەوشی بازاڕ، بەڵام دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ زیاتر پاڵپشتی و ھەماھەنگی دروست دەبێت بۆ ئەوەی ڕەوشەکە بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵبکرێت".

شوکری بەندی ئاشکرایکرد: "لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەل لە بازاڕدا تیمەکانی چاودێری بازرگانی بەردەوام چاودێری ڕەوشەکەیان دەکرد و لەنێو بازاڕ و فرۆشگاکان گەڕاون بۆ ئەوەی ھیچ کەسێک نەبێتە ئەگەری گرانفرۆشی، ئەوەشی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو روویدا لە بەرزبوونەوەی نرخی ھەندێ خۆراک زیاتر سۆشیال میدیا کاریگەری ھەبووە، ئێستا ڕەوشی بازاڕ زۆر باشترە و نرخەکان تا ڕادەیەک جێگیرن".

 

قائید میرۆ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار