ئەمڕۆ ساڵیادی لەدایکبوونی باوكى نه‌ته‌وه‌ى كورد "بارزانی نەمر"ـه

هەولێر-KDP.info- له 14ى ئادارى 1903 و له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ بارزانى نه‌مر باوكى نه‌ته‌وه‌ى كورد و سه‌ركرده‌ى بزافى رزگاریخوازى كوردستان هاته ژیانه‌وه‌و دواتر پاش ئه‌وه‌ى زیاتر له نیو سه‌ده ژیانى خۆى بۆ خه‌بات و تێكۆشان و رزگارى كوردستان و ئازادى گه‌له‌كه‌ى ته‌رخان كرد، پاش كۆچیشى له‌ناو گه‌له‌كه‌ى و له یاده‌وه‌رى شۆڕشگێران و ئازادیخوازانى جیهاندا به نه‌مرى مایه‌وه.
رۆژى 14ى ئادار له مێژووى كوردستان رۆژێكی تایبه‌ته و هه‌موو ساڵێك خه‌ڵكى كوردستان به جیاوازى بیروڕاو نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌وه چه‌ندین رێوڕه‌سمى جۆراو جۆر به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
مسته‌فا بارزانى نه‌مر ئه‌ندامى ماڵباتێك بووه كه له مێژوودا پێگه‌و شوێنێكى ئایینى و نیشتیمانى مه‌زنیان هه‌بووه، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ى له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆدا بارزانى هاتۆته ژیانه‌وه چاوى به ئازار‌و ژانى میلله‌ته‌كه‌ى و نه‌به‌ردى و نه‌سره‌وتنى پیاوه مه‌زنه‌كانى ماڵباته‌كه‌ى هه‌ڵهێناوه، و له ته‌مه‌نێكى زووه‌وه‌و ئه‌و كاته‌ى سه‌ركرده‌یه‌كى وه‌كو شێخ عه‌بدوولسه‌لامى بارزانى سه‌ركردایه‌تى بزافى رزگاریخوازى كوردى كردووه مسته‌فا بارزانى له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى ماڵباته‌كه‌یدا زیندانی كراوه.

ئه‌و كاته‌شى شێخ ئه‌حمه‌دى بارزانى سه‌ركردایه‌تى گرتۆته ده‌ست و له پێناوى ئازادى كوردستاندا درێژه‌ى به خه‌بات و تێكۆشان داوه ئه‌وه بوو له ژێر سه‌ركردایه‌تى مسته‌فا بارزانى نه‌مردا ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ى ره‌وانه‌ى كوردستانى توركیا كرد و له‌وێ بارزانى نه‌مر به مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگى چاوى به شێخ عه‌بدولقادرى نه‌هرى و شێخ سه‌عیدى پیران كه‌وتووه، كاتێكیش له مایسى 1919 شێخ مه‌حمودى حه‌فید له ناوچه‌كانى سلێمانى شۆڕشى به‌رپا كرد مسته‌فا بارزانى نه‌مر سه‌ركردایه‌تى ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى كرد كه به مه‌به‌ستى هاریكارى كردنى شێخ به‌ره‌و سلێمانى چوون.
دواتر له شۆڕشه‌كانى ساڵانى 1932دا بارزانى رۆڵێكى فه‌رمانده‌ى دیارى هه‌بووه‌و دواتر سه‌ركردایه‌تى شۆڕشه‌كانى ساڵانى 1943 و 1945ى كردووه، دواتریش له كۆمارى مه‌هاباد رۆڵێكى جوامێرانه‌ى هه‌بوو كاتێك به مه‌به‌ستى پاڵپشتى كردن له كۆمارى دیموكرات له مه‌هاباد پێشمه‌رگه‌كانى شۆڕشى ساڵى 1945ى كوردستانى عێراقى برده كوردستانى ئێرانه‌وه.

بارزانى نه‌مر سه‌ركرده‌ى یه‌كێك له‌و رێڕۆیشتنه مه‌زنانه‌یه كه له مێژووى خه‌باتى ئازادی خوازان‌دا به رێڕۆیشتنى مێژوویى په‌ڕینه‌وه له رووبار‌ى ئاراس ناسراوه، پاش په‌رینه‌وه‌ش له ئاراس و گه‌یشتن به یه‌كێتى سۆڤییه‌تى جاران بارزانى نه‌مر به یاوه‌رى 500 پێشمه‌رگه بۆ ماوه‌ى زیاتر له 11 ساڵ له یه‌كێتى سۆڤییه‌تى جاران مایه‌وه.
بارزانى نه‌مر له 11ى ئه‌یلولى 1961 مه‌زنترین شۆڕشى كوردستانى عێراقى له سه‌ده‌ى بیسته‌مدا به‌رپاكرد و توانى رژیمى به‌عس ناچار بكات دان به مافه ره‌واكانى گه‌لى كوردستاندا بنێت و به‌وه‌ش بزافى رزگاریخوازى كوردستانى برده قۆناغێكى نوێوه، له مێژووى كوردستان و ناوچه‌كه و جیهانیشدا بارزانى نه‌مر كاریگه‌رییه‌كى مه‌زنى داناوه‌و له دروست كردنى مێژووى سیاسى عێراق و ناوچه‌كه و بگره جیهانیشدا به‌شدار بووه هه‌ربۆیه ناوى به زیندوویى و یادو رێبازه‌كه‌ى و خه‌بات و ژیانى ئه‌و به نه‌مرى ده‌مێنێته‌وه.




