ئەبوغەیت ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی هەولێر دەکات

هەولێر -KDP.info- ئەحمەد ئەبوغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکات کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە سکرتاریەتی گشتیی کۆمکاری عەرەبی بڵاوی کردەوە، هاتووە: ئەو کۆمەڵەیە پشتگیری لە هەوڵەکانی عێراق دەکات بۆ چارەسەرکردن و ڕێگریکردن لەو کارە تاوانکارییانە لەپێناو سەقامگیری و ئاسایشی عێراقدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا سکرتاریەتی گشتیی کۆمکاری عەرەبی داوای ئاشکراکردنی خێرای ڕاستییەکان دەکات دەربارەی ئەوانەی لە پشت ئەو کردەوە تیرۆریستییە بەدڕەوشتییانەوەن کە ئامانجیان ناسەقامگیرکردنی ئاشتیی مەدەنییە، لە کاتێکدا کە عێراق بەدوای پێکهێنانی حکوومەتی نوێدایە.




