سهرۆك بارزانی داوا لە گەلی کوردستان دەکەم لە بەرانبەر ئەو هەڕەشە و پەلامارانەدا خۆڕاگربن

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیامێکدا ئیدانەی هێرشە مووشەکیەکەی شەوی رابردووی کرد و گووتی، ئەوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی.
دهقی پهیامی سهرۆك بارزانی:
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە توندی ئیدانەی پەلاماری ترسنۆکانەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر دەکەین و، ئەوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی.
بە درۆ و چەواشەکاریی ناحەزانیش حەقیقەت و نیەتی پەلاماردەران پەردەپۆش ناکرێت.
جەختیش دەکەینەوە هەروەکچۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بوو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت و ناچەمێت.
داوا لە گەلی کوردستانیش دەکەم لە بەرانبەر ئەو هەڕەشە و پەلامارانەدا خۆڕاگر بن.
مسعود بارزانی
۱۳ـی ئاداری ۲٠۲۲




