٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

موقتەدا سەدر: دۆڕاوەکان هەولێریان بە مووشەک و برسیکردن کردووەتە ئامانج

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- رێبەری رەوتی سەدر دوای هێرشە مووشەکییەکە بۆ سەر هەولێر، رایدەگەیەنێت، هەولێر هەرگیز خۆی ناچەمێنێت.

مووشەکەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 13-3-2022 ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر کران و زیانی ماددی بە دەوروبەری کونسوڵخانەکە گەیاندووە.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە: دۆڕاوەکان هەولێریان بە مووشەک و برسیکردن کردووەتە ئامانج ”وەک ئەوەی کورد عێراقی نەبن“.

موقتەدا سەدر هەروەها رایگەیاندووە: هەولێر هەرگیز خۆی ناچەمێنێت، مەگەر بۆ میانڕەوی، سەربەخۆیی و سەروەری بێت.

رێبەری رەوتی سەدر هیوای سەلامەتی بۆ هەولێر و گەلی کوردستان خواستووە و رایگەیاندووە: ئارام بگرن تاوکوو حکوومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی لە عێراق پێک دەهێندرێت.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، موقتەدا سەدر گەلی کوردستانی بە ”برا“ی خۆی وەسف کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار