مەسروور بارزانی: هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت".
لە پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت، ئەو هێرشە تیرۆریستیەی کرایە سەر چەند شوێنەکی هەولێر بە توندی شەرمەزار دەکەم و داوا لە خەڵکی قارەمان و خوڕاگری هەولێر دەکەم ئارام بگرن و رێنمایی دەزگا ئەمنییەکان جێبەجێ بکەن. سوپاسی خوراگریتان دەکەم".




