"سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ چین و توێژەکانی دھۆک کۆبوویەوە"
__2022_03_12_h16m25s23__ER.jpg)
دھۆک -KDP.info- سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک گوتی، ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پارێزگای دھۆک لەگەڵ ھەموو چین و توێژەکان کۆ بووەوە بۆ ئەوەی گوێ لە گلەیی و داواکاریی خەڵک بگرێت و لە نزیکەوە ئاگادار بێت کە ئەمەش گرنگییەکی زۆری ھەیە.
فەھیم عەبدوڵا حەمۆ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەمڕۆ لە بەیانییەوە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەموو چین و توێژەکان کۆ بووەوە، لە حیزبی و حکوومی و ئیداری و ھەڵگری مەدالیای بارزانی و پیشەوەر و چالاکوان و پەکەوتووەکان و تا ئێوارەش کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئەنجومەن و پەرلەمانتار و لایەنەکانی دیکە بەردەوام دەبن.''
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک گوتیشی: ''مەبەست لەو سەردان و کۆبوونەوانە بۆ ئەوەیە کە گوێ لە داواکاری و گلەییی ھەموو لایەک بگرێت کە ئەمەش گرنگییەکی زۆری ھەیە و نیشانەی خەمخۆری دەگەیەنێت بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری گلەیی و داواکاریی خەڵک بێت.''
بڵند ئیبراھیم




