سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركۆمارى توركیا دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/3/12به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى كاره‌كانى كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسیى ئانتالیادا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنیه‌تیى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش و پێشخستنى زیاترى جووڵه‌ى بازرگانى و ئابوورى كرد.
دۆخى عیراق و ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو. تیایدا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى گه‌یشتنى هێز و لایه‌نه عیراقییه‌كان به لێكگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش و ده‌رچوون له چه‌قبه‌ستووییى سیاسى و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فیدرالیى عیراق كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى پێكهاته‌كانى بێت.
ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ر‌كردنى یه‌كجاره‌كیى كێشه‌كان به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، شه‌ڕى دژى تیرۆر و مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانیان تاوتوێ كرد و له‌سه‌ر گرنگیى كاركردن و هه‌وڵى هه‌مه‌لایه‌نه و نێوده‌وه‌ڵه‌تى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى، هاوڕا بوون.




