٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەنداوە بچووکەکانی ھەرێمی کوردستان پڕ بوون لە ئاو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری پێشووی بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان گوتی، ئەمساڵ ڕێژەیەکی باشی باران باریوە و بەنداوە بچووکەکان پڕ بوون لە ئاو و ئەوانەی گەورەش ڕێژەیەکی باشی ئاویان تێدا گل دراوەتەوە، بۆیە مەترسیی وشکەساڵی کەم بووەتەوە .

ئەکرەم ئەحمەد بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەمساڵ ڕێژەیەکی باشی باران باریوە و ئێستا بەنداوە بچووکەکان پڕ بوون لە ئاو و ئەوانەی گەورە ماون و ئەوانیش تا ئاستێک ڕێژەیەکی باشی ئاویان تێدا گل دراوەتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ھێشتا چەند مانگێکمان لە پێش ماوە بۆ بارانبارین ڕەنگە بارانی زیاتر ببارێت و ئاوی زیاتر کۆ بکرێتەوە، چونکە مانگی سێ و چوار سەنگی مەحەکە.''

بەڕێوەبەری پێشووی بەنداوەکانی ھەرێم ڕوونیشی کردەوە: ''مەترسیی وشکەساڵی زۆر کەم بووەتەوە و ئەگەر لە داھاتووشدا بارانی پێویست ببارێت، ئەوە مەترسی نامینێت، بۆیە تا ئێستا بەپێی ئەو پێشبینیانەی ھەیە باران باش باریوە، بەڵام پێویستمان بە بارانی زیاتر ھەیە.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار