٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"کۆمپانیاکانی تەکساسی ئەمەریکا دەیانەوێت وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان بکەن"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- کۆمپانیاکانی ویلایەتی تەکساسی ئەمەریکا دەیانەوێت بەشداری لە کەرتی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان بکەن و سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانیش دەڵێت: ''ئێمە پێویستمان بە ئەزموونی کۆمپانیا بیانییەکان ھەیە.''

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی گشتیی وەبەرھێنان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "گرووپی کۆمپانیاکانی ویلایەتی تەکساسی ئەمەریکا دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستان وەرەبەرھێنان بکەن و شاندێکی ئەو کۆمپانیانەی ویلایەتی تەکساس سەردانی ئێمەیان کردوە لە دەستەی گشتی وەبەرھێنان، کە لە ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمەریکی لە بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی و بیناسازی پێک ھاتبوون.''

سەرۆکی دەستەی گشتیی وەبەرھێنان گوتیشی: "گرووپی کۆمپانیاکانی تەکساس نیازی ئەوەیان ھەیە لە کەرتی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان بەشداری بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش داوای ڕەخساندنی ھەلی کاریان لە وەبەرھێنان کردووە.''

د. محەمەد شوکری ڕوونی کردەوە: "ئێمە زیاتر لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک پێویستمان بە وەبەرھێنانی بیانی ھەیە لە ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی ئەزموونی کۆمپانیاکانی ئەمەریکا چەندین دەرفەتی وەبەرھێنانیش ھەن لە کوردستان، بڕیارمان دا بە پێکھێنانی تیمێکی ھاوبەش بۆ ئەوەی پەیوەندیی نێوان وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی تەکساس پتەوتر بکرێت''.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار