٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. شاخەوان عەبدوڵڵا: پەرلەمان ڕۆژی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار خۆیان کاندید کردووە گەیشتووەتە ٤٥ کەس و دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان لەلایەن پەرلەمانەوە ڕۆژی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاری دەکرێت.

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕێکارەکانی دیاریکردنی سەرۆککۆماری عێراق بە گوێرەی یاسای ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بەڕێوە دەچن و دوای کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن، سیڤیی ئەو کەسانەی خۆیان کاندید کردووە، وەرگیراون و ژمارەی ئەو کەسانەی کاندیدن زیاد بووە و گەیشتووەتە ٤٥ کەس.''

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "سیڤیی کاندیدانی سەرۆککۆمار پێشکەشی لایەنە پەیوەندارەکان کراوە و دوای دەرچوونی سیڤییەکان ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار ئاشکرا دەکرێن.''

د. شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پەرلەمانی عێراق دوای ئاشکراکردنی ناوەکان ڕۆژی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دیار دەکات و تێیدا پڕۆسەی دیاریکردنی سەرۆککۆمار بەپێی یاسا و دەستوور بەڕێوە دەچێت''.

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار